AP ١٤٠٣ گەڵاڕێزان ١٠ ٠٨:٥٣

بێ ئاماژەدان بە دەستدرێژی نایاسایی ئیسڕائیل؛

کۆشکی سپی: ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل نەداتەوە

کۆشکی سپی: ئێران وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل نەداتەوە

کۆشکی سپی بە ئاماژە بە هێرشەکەی ئەم دوایەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، داوای لە ئێران کرد کە وەڵامی ئەو هێرشە نەداتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلجەزیرە، کۆشکی سپی لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئێران نابێت وەڵامی هێرشەکەی ئیسرائیل بداتەوە.

کۆشکی سپی بە بێ لەبەرچاوگرتنی مافی ئێران بۆ بەرگری لە خۆ لە بەرانبەر هێرشە دەرەکییەکان پاگەندەی کرد: ئەگەر ئێران بژاردەی وەڵام هەڵببژێرێت، ئەمریکا ئامادەی یارمەتی بە ئیسرائیل لە بواری بەرگری لە خۆیەتی.

لێدوانەکانی کۆشکی سپی پرسێکی نوێ نییە و بەرپرسانی ئەمریکی لە بۆنە جیاوازەکاندا بەردەوام ڕایانەگەیاندووە کە لە پاڵ ئیسرائیل وەستاون.

News ID 52499

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha